١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٥١

سوپای سوریا پەلاماری تۆرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەی بەرپەرچ دایەوە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"پاش ئازادکران و پاکتاو کردنی شارۆچکەی "معردس" لە دەڤەری باکووری حەماه، ڕۆژاوای سووریا، تیرۆریستان ڕۆژی دووشەممە هەوڵیان دا سەر لەنوێ ئەم شارۆچکەیە داگیر کەن کە سوپای سووریا ئەو هەوڵەی تیرۆریستانی پووچەڵ کردەوە.
لەم ئۆپراسیۆنەدا ، ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و چەن کەرەستەی سەربازی تیرۆریستانیش تیا برا.
ناوەندیی ڕووسیی حەمیمم: تایبەت بە چاوەدێریی بە سەر ئاگربڕ لە سووریایش ڕایگەیاند؛ ژماری ئەو ناوچانەی تا ئێستا ڕێککەوتننامەی ئاگربڕیان مۆر کردووە گەیشتووە بە ٨٠٧ ناوچە.
هەروەها دانوستان لە سەر قەبووڵ کرانی ئاگربڕ لە لایەن تیرۆریستانەوە لە پارێزگەکانی دیمەشق، حەڵەب، قەتیترە و حومسی سووریا ئێستایش هەر بەردەوامە.
ناوەندیی ڕووسیی حەمیمم هەرەها باسی ٤١ جار بنپێکرانی ئاگربڕ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەی کردووە کە ١٩ جاریان لە پارێزگەی باکووریی حەڵەب ڕووی داوە.
حەمیمم ناوەندی چاوەدێریی بە سەر ئاگربڕی سووریا سەر بە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیایە و لە مانگی فێڤرییەی ڕابردووە خەریکی دانوستانە لە پێناو دامەزراندنی ئاگربڕ لە سووریا لەگەڵ تیرۆریستان....

کۆتایی کورتە نامە/310